‌ڕۆژانە دوو سێو بخۆن

ڕەنگە ئەوەت زۆر بیستبێت ڕۆژانە سێوێک بخۆو پزیشکت ناوێ ،ئێستا ئەم بابەتە لەلایەن پزیشکەکانی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی دڵ و ئالزایمێڕەوە پشت ڕاست کراوەتەوە .

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی پزیشکی کە لەسەر سوودەکانی سێو ئەنجامدرا لە زانکۆی کۆرنیل لە نیویۆرک ئەوەی سەلماندوە کە خواردنی دوو سێو لە ڕۆژێکدا کاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزکردنی خانەکانی مێشک و کەمبونەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر و کەمکردنەوەی چالاکی خانە شێرپەنجەییەکان و پاراستنی دڵ لە نەخۆشی .

پزیشکەکان بە شێکی ئەم لێکۆلینەوەیان لەسەر هەندێک خانم ئەنجامدا کە خانەی شێرپەنجەی چالاک لە سنگیاندا هەبوو ، ئەم خانمانە بۆ ماوەیەک سێویان پێدرا وئەمە بوە هۆی کەمبونەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە جەستەیاندا و بە ڕێژەی %61.

ئەم سوودەی سێو دەگەڕێتەوە بۆ هەبونی پێکهاتەی کیرستین تیایدا ، ئەم ماددە کیمیاویە سەر بە خێزانی فلاڤینۆیدەکانە و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە هەوکردن و هەستکردن بە ماندوێتی کەم دەکاتەوە .

Back to top button