عادل عەبدولمەهدی دژە تیرۆری بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران راسپارد
سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی بە دەزگای دژە تیرۆر کردووە، چی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بیکات.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی بە دەزگای دژە تیرۆر کردووە، چی پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان بیکات.
هاوکات، هێزە ئەمنییەکان لە رێگەی بڵندگۆوە داوایان لە خۆپیشاندەران کردووە، گۆڕەپانی تەحریر چۆڵ بکەن، ئەگەرنا بە زەبری هێز بڵاوەیان پێدەکەن.
دوای کوژرانی زیاتر لە 65 کەس لە شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکان کە هەینی رابردوو دەستپێکردوە، ئێستا دۆخی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە وەک رۆژانی پێشوو نییە و هێورتر بووەتەوە.
له لایهكی دیكهوه له بهیاننامهیهكی شانهی بهدواداچوونی سهر به نووسینگهی ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق کە دوێنێ شەممە 26ی تشرینی یهكهم بڵاوكرایهوه، تیایدا هاتووه: هەندێك لەچالاكوان و رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان پێیان راگەیاندون، كە چەند دەستێك لەناو خۆپیشاندانەكان هەبوون بۆ جێبەجێكردنی مەرامی تایبەتی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەو كوشتن و ئاژاوەیەی كە خۆپیشاندانەكان بەخۆیانەوە دیوە پەیوەندی بەناكۆكی پێشتری هەندێك لایەنەوە هەبووە كە ویستویانە لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا یەكلایی بكەنەوە، بۆیه رێكخهری خۆپیشاندانهكان رایانگهیاندووه كه چالاكییهكانیان رادهگرن.