ئه‌مرۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌گاته‌ هه‌ولێر

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ 11/12/2016 ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بگاته‌ هولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌ریانراو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌شته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ عوبادی و به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه‌.

وابڕیاره‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئاشتۆن كارته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بگاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ی و سه‌ربازی كۆببێته‌وه‌.

Back to top button