رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: ترەمپ دان بەسەربەخۆی كوردستان دەنێت و پیرۆزی دەكات وەك خەڵاتی کریسمس بۆ كوردەكان

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست لە راپۆرتێكدا باس لە دروست بوونی دەوڵەتی كوردستان دەكات و دەلێت ترەمپ ئەو جۆڕە سەركردە نیە كە لەناو سندووقە كۆنەكاندا سیاسەت بكات و دەنووسێـ”باوەڕم وایە سەرۆک ترەمپ پلانی هەیە دان بە دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ بنێت. میدیا نادادگەرانە هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەهۆی بڕیاری رێگەدان بە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سوریا کە کورد دەستی بەسەردا گرتووە رێگریەكی پێشوەقتەی كرد لە ئەگەری داننان بەسەر بەخۆی كوردستان  و هەڵوێستی توركیا.

جیرۆزالیم پۆست ئاماژە بەوەش دەكات”ژمارەیەکی زۆر کەمی خەڵک لە دۆناڵد ترەمپ تێدەگەن. ئەو هاوشێوەی هیچ سەرۆکێکی تر نیە. ئەو لە دەرەوەی سندوق بیردەکاتەوە. چۆن دەشێ سەرۆکێک کە زۆر هەستیار بێت لەڕووی ئاساییش و بەرگری ئەوەندە هەستیار و نیشتیمانپەروەر بێت، بەڵام بڕیارێکی وەها بدات مەگەر شتێک نەزانێت کە ئێمە نایزانین؟

 
هەروەها راپۆرت نووسەكەی جیرۆزالیم پۆست دەشنووسێـ”کاتێک سەرۆک ترەمپ گەشتی بۆ ئۆرشەلیم کرد لە پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیسرائیل، ترەمپ بە زیاتر لە ٢٢٠ پۆستەر پێشوازی لێکرا، کە ئێمە جێگیرمان کردبوون. نووسرابوو: “ترەمپ ئیسرائیل مەزن بکەوە”، سەرۆک هاوڕێی زایۆنە و هەروەها دەنووسێت، زۆر کەس رەخنەی لێ دەگرت، دەیان گووت بۆ ئەو کارەت ئەنجامدا و ئەو هەرگیز دان بە ئۆرشەلیم نانێت وەک پایتەختی ئیسرائیل. من تەنیا پێدەکەنیم و دەمگوت “ئێوە دۆنالد ترەمپ ناناسن، نووسەری راپۆرتەكە دەشنووسێـ”من باوەڕم وایە کە سەرۆک پلانی هەیە دان بە کوردستان وەک دەوڵەت بنێت. زۆر کەس بە (سایرەس)ی میدی ناوی دەبەن. کورد نەوەی میدیەکانن؛ ئەو خەڵکە ژیرانەی دیارییان بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح هێنا، هەر میدیە دێرینەکان بوون. پێموایە سەرۆک دیارییەکی بۆ ئەوان پێیە.
 
ئەم رۆژنامە ئیسرائیلە باس لەوەش دەكات”حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان ئەنجامدا و ٩٢.٧% کۆی ٣.٣ ملیۆن دەنگدەر دەنگیان بە سەربەخۆییدا، لەکاتێکدا زیاتر لە ٧٢% خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بوون. کورد لە هەولێری پایتەخت بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەکرد،  هەروەها جیرۆزالیم پۆست ئەوەش دەنووسێـ”حکومەتی ناوەندی بەغداد ناخوازێت هەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت. لەو پێناوەش توانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لاوازکردووە، وەک نەبوونی دەسەڵات بەسەر ئاسمانی هەرێمەکە، بێجگە لە سنووری هەرێم لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ.
 
رۆژنامە ئیسرائیلەكە لە راپۆرتەكەدا باس لە ئەگەر هەنگاونانی ترەمپ دەكات و دەلێـ”سەرۆک ترەمپ حەز دەکات بڵێت “جەژنی سەری ساڵتان پیرۆز”. بۆیە سەرت سوڕ نەمێنێت ئەگەر سەرۆک ترەمپ خەڵاتی کریسمس پێشکەشی کورد بکات. دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لەسەر سنووری ئێران، پاڵپشت بە هێزی ئەمریکی، دەبێتە کۆتایی یاری نەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکو بۆ عێراقیش، کە بە بێڕێزی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات، هەروها دەشنووسێـ”هیچ گومانم نیە لەوەی سەرۆک ترەمپ هیچ ڕێزێکی بەرامبەر بە ئەردوگان نیە. لەبیرتان بێت کە سەرۆک ترەمپ بوو هەڕەشەی سزادانی تورکیای کرد بەهۆی ئەوەی ئەو کات ڕەتیان دەکردەوە قەشە برەنسن ئازاد بکەن.
 
لە كۆتایی راپۆرتەكەی دا دەشنووسێـ”خۆشەویستی نێوان تورکیا و وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی لەگەڵ سعودیە کۆتایی نەهاتووە، تەنانەت لەنێوان تورکیا و ئیسرائیلیش. پێشم وابێت سەرۆک ترەمپ ئەوەی بە تورکیا بەخشیووە کە دەیەویست بەرلەوەی دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان بنێت، دەشنووسێـ”ئێڤانجێلیکە (ئینجیلیە پارێزگارەکان) ئەمریکییەکان لە سەرۆک ترەمپ دەگەن و ئەویش لەوان تێدەگات، بۆیە ئەوکات بە ڕادەیەکی بەرچاو دەنگیان پێدا. کاتێک سەرۆک ئەو بڕیارە دەدات ئەوان زۆر لە ڕۆژی سەربەخۆیی دڵخۆشتر دەبن. هەمان شت دەکرێت بگوترێت بۆ ئیسرائیل؛ ئەو لەوە تێدەگات کە دەبێت نەتەوەکان ئازاد بن.
 
و: یادگار ئیسماعیل
سەرچاوە/ جیرۆزالیم پۆست
Back to top button