بەرپرسی هۆبەی كلتوری لە باڵیۆزخانەی ئێران خۆی تەسلیم بە باڵیۆزی فەرەنسا كرد
رۆژی شەمە كاتژمێر 12:23ی نیوەڕۆ بەرپرسی هۆبەی كلتوری و رۆشنبیری لە باڵیۆزخانەی ئێران بەناوی(مهدی حوسەین شیرازی) كە مانگی رابردوو لە تەهران برایەكی بەتۆمەتی بازرگانی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤ و جیوە لە سێدارەدرابوو، شیرازی خۆی تەسلیم بە باڵیۆزخانەی فەرەنسا كرد و داوای مافی پەنابەری كرد”.
هەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە كاتژمێر 5:11ی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان گوایە ناوبراو داوای كردووە تەسلیم بە ئەمریكیەكان بكرێت، تا ئێستا چارەنووسی ئەو باڵیۆزە دیار نییە و وەك زانراوە زۆرترین زانیاری هەرە گرنگی جموجۆڵی ئێرانی لەناو خاكی عێراق لەگەڵ خۆی بردووە.
لەو بارەیەوە هەر لە رۆژی شەممەدا بەرپرسێكی باڵای حزب الله ی عێراقی كە لە باوكێكی كوردی فەیلی و دایكێكی نەجەفیە خۆی رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كردۆتەوە لە بەغدا و تەواوی زانیارییەكانی حزب الله ی عێراقیشی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ ئەمەریكیەكان.
لە سێ شاری جیای عێراق چوار بەرپرسی باڵای حەشدی شەعبی خۆیان تەسلیم بە هاوپەیمانان كردۆتەوە و داوای مافی پەنابەریان كردووە لە پێناو پاراستنی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان، یەكێ لەو بەرپرسانە فەرماندەیەكی داواكراو بوو لەلایەن ئەمەریكیەكانەوە لە چەند مانگی رابردوو خرایە لیستی رەشەوە لە دەشتی نەینەوا.