بۆچی دژە تیرۆری یەكێتی هێزەكەی پاشەكشە پێكرد لە دژی خۆپێشاندانەكان لە بەغدا
لە 21ی مانگی شوومی ئۆكتۆبەر دا جارێكی تر وەڤدێكی دژە تیرۆری یەكێتی بە سەرپەرشتی پۆلات جەنگی لەگەڵ نوێنەری قەیس خەزعەلی سەرۆكی رێكخراوی عەسائیب ئەهل حەق لە خورماتوو كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكە لەسەر چەند پرۆژەیەكی هاوبەشی ئابووری بووە لەنێوان دژە تیرۆری یەكێتی و گروپی تیرۆرستی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق لەخورماتوو ئەنجام دراوە، كە ئەم دوو گروپە لە سنوری پارێزگای كەركووك و خورماتوو لە سەر چەندین چاڵە نەوەت لەدوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر هاوبەشیان هەیە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دوای خیانەتە رەشەكەی 16ی ئۆكتۆبەری لاهور جەنگی و دژە تیرۆری یەكێتی لەگەڵ میلیشیاكانی حشدی شەعبی و بەدیاری كراوەی عەسائیب ئەهل حەق دوو گەورەترین بیری نەوتی كەركووكیان دەست بەسەر داگرتبوو كە پێكهاتبوون لە كێڵگەی خەبازە و بابەگوڕگوڕ كە رۆژانە بە دوو شێواز هەناردە دەكران.
رێگای یەكەم لە رێگای كۆمپانیای سەنگاو كە هەناردەی سلێمانی دەكرا لەوێشەوە كەس نازانێت بۆ كوێ دەچوو رێگای دووەمیش له كەركووكەوە به تانكه‌ر ده‌ڕوات به خورماتوو و كفری و خانەقین و لەوێوە ئاودیوی ئێران دەكڕێت و كۆی داهاتی نەوتی دزراو لەنێوان میلیشیاكانی حشدی و دژە تیرۆری یەكێتی “5 ملیۆن” دۆلار بووە”.
تاوەكو ئێستا ئەم بازرگانیە هاوبەش و پرۆژە ئابووریە هاوبەشانەی لەنێوان دژە تیرۆری یەكێتی و عەسائیب ئەهل حەق دا هەیە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، نوێنەری قەیس خەزعەلی سەرۆكی رێكخراوی عەسائیب ئەهل حەق پێشنیارێكی بۆ پۆلات جەنگی كردووە كە تیمێكی راهێنراوی باش بنێرن بۆ بەغداد لەدژی خۆپێشاندانەكان چونكە چاوەرێ دەكرێت رێكخراوی تیرۆرستی عەسائیب ئەهل حەق لەم خۆپێشاندانانە بكرێنە ئامانج”.
پۆلات جەنگی بریاری لەم شێوەیەی لەدەست نەبووە بۆیە بریار دراوە پێشنیارەكە بخرێتە بەردەم لاهور جەنگی لەبەرامبەر دا لاهور جەنگی داوایی دەست بەردار بوونی پرۆژەیەكی ئابووری كراوە كە تاوەكو ئێستا نازانرێت پرۆژەكە چیە كە دەبێت عەسائیب ئەهل حەق دەستی لێ بەربدات.
ئەم رێكەوتنە كرا‌و بریار بوو تیمە تایبەت و نهێنیەكەی دژە تیرۆری یەكێتی لەژێر سەرپرەشتی لاهور جەنگی و پۆلات دا بچنە بەغدا بەڵام لە 24ی ئۆكتۆبەر كه‌ناڵی العهدی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی هەواڵەكەی ئاشكرا كرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە لاهور جەنگی بكەوێـتە مەقفێكی زۆر مەترسیدار و بەپەلە لەژێر ناوی دژە تیرۆر لە 24ی ئۆكتۆبەر بەناوی دژە تیرۆری یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاو كردوە”.
لە روونكردنەوەكەدا رایگەیاندووە” كه‌ناڵی (العهد)ی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی، هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی، هێزێكی كوردی قه‌ناس به‌ده‌ست چوون بۆ به‌غدا هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە” به‌م رونكردنه‌وه‌یه، داوا ده‌كه‌ین كه‌ناڵی (العهد) راستگۆیی بكاته پێوه‌ری كاركردنی و له هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵی ناڕاست دوور بكه‌وێته‌وه و به‌رامبه‌ر به‌و چه‌واشه‌كارییانه، داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان و ده‌زگای دژه تیرۆر بكات.