كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای دوو رۆژ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 26 و سلێمانی 24، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 29  پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دوو شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

 

پارێزگای هه‌ولێر

 پارێزگای سلێمانی

 پارێزگای دھۆك

 پارێزگای كەركووك

 

Back to top button