مەزڵووم کۆبانێ زانیارییەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند
مەزلوم عەبدی (مەزڵوم کۆبانێ)، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی هەواڵگیریان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، میدیاکان هەواڵی کوژرانی ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی داعشیان بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، لەبارەیەوە گووتەیەک پێشکەش بکات.
کەمێک لەمەوبەر، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە: ”ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی سەرکەوتوو لە ئەنجامی کارێکی هەواڵگریی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە هەواڵگریی عێراق ڕۆڵی هەبووە لە دەستنیشانکردنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی.