کۆلێژ و قوتابخانەکان هاتنە ڕیـز بەشداربووانی ناڕەزاییەکانی بەغدا

ژمارەیەك لە کۆلێژ و قوتابخانەکان بەشداریان کرد لەو خۆپیشاندانانەی کە چەندین شاری گرتووتەوە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە سـەدان قوتابی لە زانکۆی بەغدا و مستەنسریە جگە لە قوتابیانی دواناوەندی دەرچوون لە بەغدای پایتەخت وەك ناڕەزاییەك دژی ئەو توند و تیژیەی کە بەرامبەر خۆپیشاندەران کراوە و داوایان کرد گەندەڵی بن بڕبکرێت لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دیاردەی بێ کاری نەهێڵن.

لەلای خۆیانەوە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دووەم ڕۆژی سەرهەڵدانی ناڕەزاییەکان خستە ڕوو و گوتیان زیاتر لە 63 کوژراو هەیە جگە لە برینداربوونی 3000 کەس لە شارەکانی عێراق و بەم شێوەیە : بەغدا 10 کوژراو ،، میسان 14 کوژراو ،، ناسریە 15 کوژراو ،، بەسـرا 7 کوژراو ،، میسان 1 کوژراو ،، دیوانیە 12 کوژراو ،، بابل 4 کوژراو جگە لە سوتاندنی 83 بینایەی حکومی و بارەگای حیزبی.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button