نووری حه‌مه‌عه‌لی: له نێوان که‌رکووك و پردێ داعش دەستی بە جموجۆڵ کردووەتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/نووری-حه‌مه‌عه‌لی.jpg)
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای که‌رکووکی هێزی پیشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، جموجۆڵی داعش لە سنوورەکە زیادی کردووەتەوە.
نووری حه‌مه‌عه‌لی، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك ڕایگەیاند، جووڵەی داعش له نێوان که‌رکووك و پردێ هه‌بووه، شەوی ڕابردوو به کۆپته‌ری هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی (شانشین) دراوه و شانه‌ی نووستوویان هه‌یه و خه‌ریکی خۆڕیکخستنه‌وه‌ن، وه له سووریا و لە عێراقیش خەریکی گردبوونەوە و خۆکۆکردنەوەن. بۆیه “پێشمه‌رگه چۆن له رابردوو ئاماده بووین، ئێستاش ئاماده‌ین و ڕووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ش، چەکدارانی داعش کە لە ناوچەکانی نێوان کفری و خورماتوو خۆیان بە گرووپە ئاڵاسپیەکە دەناسێنن، شوانکارێکی کوردیان شەهید کرد.