لە سەرێ‌ كانیێ‌ شەڕ لە نێوان سوپای سوریا و توركیا دەستیپێكرد

 

دوای هێڕشی داگیركار توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان, رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان رووسیا و توركیا و ئەمریكا و توركیا, توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی و بە هۆیەوە كەمێك لەمەو بەر لە سەرێكانی شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و هێزەكانی توركیا دروستبووە.

ئاژانسی سانای سەر بە رژێمی سووریا بڵایكردەوە چەند یەكەیەكی سەر بە سوپای سووریا كۆنتڕۆڵی چوار گوندیان لەسەر سنووری توركیا كردووە, بە هۆیەوە شەڕ لە نێوان سوپای توركیاو سوپای سوریا دروست بوو.

ئەمەش لە كاتێكدایە، هێزەكانی سووریای دیموكرات، هەسەدە، بەگوێرەی رێككەوتنی رووسیا و توركیا لە ناوچە سنورییەكان دەكشێنەوە و ناوچەكان بۆ سوپای سووریا چۆڵدەكەن.

Back to top button