هەسەدە هێڕشێكی توركیای تێكشاند و توركیاش رایدەگەیەنێت سەربازێك كوژرا و پێنجی دیكەش بریندار بوون
دوای ئەوەی سوپای توركیا و میلیشاكانی هێڕشیانكردە سەر هێزەكانی سەرێ كانیێ سەربازێكی تورك كوژراو پێنجی دیكەش بریندار بوون, هێزەكانی هەسەدەش رایانگەیاندووە كە هێرشێكی سوپای توركیایان تێكشكاندووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری بەرپرسانی سەربازیی توركیا بڵاویكردەوە، لە ئاكامی رووبەروو بوونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە لە سەرێ كانی، سەربازێكی توركیا كوژراوە و پێنجی دیكەش برینداربوون.
ئەمەش لە كاتێكدایە، هێزەكانی سووریای دیموكرات، هەسەدە دەڵێن، ئەوان تەنها بەرگری لە خۆیان دەكەن و دەستپێشخەری هێرشەكان نین.
لە 09/10/2019 توركیا و میلیشیاكانی لە سووریا، هێرشیان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاد لە 300 هەزار كەسیش ئاوارەبوون و بەشێك لەو ئاوارانەش روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.