وەزیری دارای بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی داهاتەكانی حكومەتوەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی نووسراوەكانی خەرجكردن دەركرد.
نوسینگەی وەزیری دارای و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی راگەیاند كە كۆپیەكی نوسراوەكە دەستی تۆڕی میدیای خواكوڕك كەوتووە, بە پێی بریارەكە هەر نووسراوێك رەزامەندی خەرجكردنی هەبێت بۆ هەر مەبەستێك پێویستە وێنەیەك لەم خەرجییە بدرێت بە نووسینگەی وەزیر بۆ چاودێری خەرجییەكان.
هەروەها لە نووسراوەكەی نووسینگەی وەزیری دارایی ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە بەپێچەوانەی ئەم بڕیارە كاری پێویست ئەنجام نادرێت، واتە (لە ئەگەری رەزامەندی خەرجكردن وێنەیەك لە نووسراوەكە نەدرێت بە نووسینگەی وەزیر بۆ چاودێریكردنی خەرجییەكان ئەوا كاری پێویست لەبارەی رەزامەندی خەرجكردنەكەوە ئەنجام نادرێت).

Back to top button