سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی عێراق دەكات
ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ـی ١٠ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە.
لەبەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس و، جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراقی دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.