شاناز بۆ مه‌لا به‌ختیار: بزانە لەگەڵ كێ قسە دەكەیت و ئینجا قسە فرێ بدە
خواكوڕك
به‌هۆی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی حیزبه سۆشیالیسته‌كان له سلێمانی، ماوه‌ی دوو رۆژه مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و شاناز برایم ئه‌حمه‌د خوشكی هێرۆ له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه به‌رده‌وام خه‌ریكی ره‌خنه و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی یه‌كترین.
له‌دواین وه‌ڵامی شاناز بۆ مه‌لا به‌ختیار وتارێكه له ژێرناونیشانی، (یه‌واش یه‌واش كاكی كارگێر) به‌حه‌وت خاڵ وه‌ڵامی دوامین روونكردنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌داته‌وه و له وتاره‌كه هاتووه، “پێشەكی بزانە لەگەڵ كێ قسە دەكەیت و ئینجا قسە فرێ بدە، لەمەولا كە خۆت بابەتێك لەسەر خۆت دەنوسێت و خۆت وەڵامی رەخنەی بەرامبەرەكانت ئەدەیتەوە ئەوەندە جورئەت بدە بەر خۆت كە بە ناوی خۆتەوە بڵاوی بكەیتەوە!”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “برام، خۆ من باسی بۆینباغ و پێڵاوە ئەبوو الماركەكانی تۆم نەكردوە تاوەكو تۆ باس لە جل و بەرگی من بكەیت! گەر پێت خۆشە باس لە نرخی جل و بەرگ بكەین ئاساییە فەرموو ڤستیڤاڵێك لە ژێر دروشمی ” لە پێڵاوی پلاستیكەوە تاوەكو قاتی ماركە” ساز بكە”.
شاناز بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌نوسێت، ” تۆ دەتوانیت هەندێك كەس چەواشە بكەیت كە گووایە ” پارتە سۆشیالیستەكانی ئەوروپا مەسرەفی كۆنفرانسەكەیان دابین كردوە، بەڵام كاكی برا هەڵەیت گەر بەتەمای ئەوە بیت كە من بڕوا بەو قسەیە بكەم چونكە بیست و پێنج ساڵ كارم لەگەڵیاندا كردوە و دەزانم كە ئەو پارتانە هەرگیز ئەو جۆرە مەسرەفانە ناكەن”.
له وتاره‌كه‌دا شاناز هاوشان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه ناوی مێرده‌كه‌ی ده‌هێنێت وه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌ی هۆكاری به‌ره‌و پێشبردن و بوونه ئه‌ندامی دۆسیه‌ی یه‌كێتیه له نێو حێزبه سۆشیالیسته‌كانی جیهان.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتیه‌وه شاناز ده‌ڵێت، “سەیرە كە باسی دەنگدان و هەڵبژاردنەكانت كردوە، برام خۆ منیش وەك ئێوە لەم لاوە چەند ملیۆن دولارێكم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە یەكێتی داماو وەرنەگرت و لەولاوە بڵێم یەكێتی دەنگ ناهێنێت ….!! ئەرێ برام، ئەی ئەوە تۆ و هاوشێوەكانت نە بوون كە تەنانەت پارەی تەواوی هاتووچۆشتان بۆ دەرەوە دابین نەكرد؟ ئەی ئەوە ئێوە نەبوون كە بە رێكخستنەكانتان گووت یەكێتی لە چوار كورسی زیاتر ناهێنێت بۆیە خۆتان ماندوو مەكەن؟ ئەی ئەوە من نەبووم كە بۆ تۆڵە سەندن لێتان و بەرزكردنەوەی ورەی جەماوەرە ماندوەكەی یەكێتی بە بێ ئاگاداری ئێوە سندوقی دەنگدانم بردە نەخۆشخانە بۆ لای مام و پیشانم دان كە یەكێتی یەكێتیە ؟؟؟”.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت، “اشترین رێگە بۆ كۆتایی هێنان بەو هەموو تۆمەتە ناڕەوایانەی كە داوتەتە پاڵ خۆم و ماڵ و مناڵەكانم و ئەو پرۆپاگاندە و درۆ و دەلەسانەی كە چەند ساڵێكە خۆت و هاوبیرەكانت دەستتان داوەتی لە دژم ئەوا پێشنیاری ئەوە دەكەم كە دیبەیتێكی كراوە ساز بكەیت و خۆت و هەر هەموو ئەوانەوەی كە لە شاشەكاندا بۆ حاڵی خۆتان و میللەت دەكرۆزێنەوە بەشداریتێدا بكەن بۆ ئەوەی بۆ رای گشتی ڕوونی بكەینەوە كە لە ساڵی ١٩٧٥وە تاوەكو ٢٠٠٣ و لە ٢٠٠٣وە تاوەكو ئەمڕۆ هەر كەسەمان چیمان هەبووە و ئێستا چیمان هەیە و سەرچاوەی داهاتەكانمان لە كوێوەیە.. ئەو كات دڵنیام پارەی ژێر زەمینەكانیش دەدۆزرێنەوە!!
لە كۆتاییدا دەڵێم وەڵامەكەت باشترین بەڵگە بوو بۆ دووپات كردنەوەی نیگەرانیەكانم سەبارەت بە بارودۆخی یەكێتی واتە ناهەقم نیە گەر بڵێم حەیف بۆ یەكێتی كە كەوتوەتە دەستی كەسانێكی وەك تۆوە گەر بەو شێوازە وەڵامی رەخنەی (شازادە) یك !!!!! بدەیتەوە ئەی دەبێ بە چ زمانێك وەڵامی كادرێكی بێ كەس و كوری شەهیدێكی حزبەكەم بدەیتەوە.”.