وته‌بێژی هه‌سه‌ده بابه‌ندین به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به قولی 32 كیلۆمه‌تر
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا له لایه‌ك و توركیا و رووسیا له لایه‌كی دیكه رێككه‌وتن له باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له رۆژ ئاوای كوردستان و به قولی 32 كیلۆمه‌تر له به‌رامبه‌ردا وه‌ستاندنی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه، وته‌بێژی هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نیێت پابه‌ندین به كشانه‌وه به قولی 32 كیلۆمه‌تر له چوار چێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوان ئه‌مریكا و توركیا.
مستەفا بالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) رایگه‌یاندووه ” له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان توریكا و رووسیا له سوچی ئێمه چەند رۆژێک لە دیالۆگ و گفتوگۆ لەنێوان فەرماندەی گشتی ئێمە و حکومەت و سوپای رووسیا، بۆ پاراستنی ئارامی هەرێمەکە نەهێشتنی مەترسییەکی نوێ و شەڕێکی نوێ لەسەر هەرێمەکە، بڕیارماندا بە قووڵایی 32 کیلۆمەتەر لە سنوور دەکشێنەوە”.
بالی گوتیشی، له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌كه‌مان گەرەنتییمان له رووسیا وه‌رگرتووه بۆئەوەی دەست بە دیالۆگێکی سیاسی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە شام دەستپێبکات، چارەسەرێکی سیاسی بدۆزرێتەوە، لەسەر ئەو بنەمایە هێزەکانی ئێمە هەنگاوی پێویست دەنێن”.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی هه‌سه‌ده گوتیشی “لە تەواوی ناوچە سنوورییەکان هێزەکانمان بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر دەکشێنەوە، هێزەکانی سوپای سووریا و پاسەوانی سنوور لەسەر تەواوی ناوچە سنوورییەکان جێگیردەکرێن، هێزەکانی ئێمە دووبارە بڵاوەیان پێدەکرێتەوە و لە هەرێمەکان جێگیر دەکرێن”.