دۆنالد تره‌مپ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێزێكی كۆماندۆی ئه‌مریكا له‌ ئۆپراسیۆنێكدا سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆیستی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوشت. دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گه‌وره‌ تیرۆریستی جیهانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییان له‌ سووریا كوشت.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واله‌كه‌ رایگه‌یاند ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.هه‌روه‌ها گوتی: 11 منداڵی بچووك له‌ بنكه‌كه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌غدادی له‌ تونێلێكدا دۆزرایه‌وه‌ و گه‌یشته‌ كۆتایی تونێله‌كه‌ و خۆی كوشت و منداڵه‌كانیشی كوشت و جه‌سته‌كه‌ی له‌ تونێله‌كه‌ مایه‌وه‌.

سه‌رپه‌رشتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌رێكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌.

 

Back to top button