مەسرور بارزانی و فالح فەیاز: پشتگیری هەنگاوەکانی عادل عەبدولمەهدی بۆ چاکسازی لە عێراق دەکەین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوویەوەو پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی خت کرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بەپێی دەستوور و
هەروەها لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان سەرۆکی حکومەت و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جەخت لە هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرایەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق هەردوولا رایانگەیاندووە پشتگیری هەنگاوەکانی چاکسازی عادل عەبدوولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن و ڕاشیانگەیاند کە پێویستە رێز لە داواکاریی ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی بگیرێت.