لیندسی گراهام: هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی كورد گه‌ڕانه‌وه رۆژئاوای كوردستان
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌و جێگیركردنی پێنج سه‌د سه‌ربازی له رۆژ ئاوای كوردستان ده‌ركرد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هێزی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێنێته‌وه بۆ پارێزگاری كورد.
لیندسی گراهام سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا: له ئێستادا كورد رێگری ده‌كات له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له رۆژ ئاوای كوردستان هاوكات تره‌مپ جه‌خت له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش ده‌كاته‌وه كه‌واتا ئامانجێكی هاوبه‌شمان هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا: به ته‌نزیه‌وه رایگه‌یاند پێویسته بپرسین هاوكاری توركیا بۆ كوژرانی به‌غداد چ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به توركیا ده‌بێت هه‌روه‌ها نه‌شی شارده‌وه كه داگیركاری توركیا كێشه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه، به دڵنیایه‌وه كوژرانی به‌غدادی قۆناغی نوێ ده‌هێنێته‌وه ئاراوه سه‌ره‌تای یاریه‌كی نوێ ده‌ست پێده‌كات.
سه‌باره‌ت به پرسی نێوان كورد و توركیاش گوتی: پێویسته كێشه‌ی نێوان كورد و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌یه‌كی ئارامیش بۆ پاراستنی كورد له باكووری سووریا درووست بكرێت.