وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: هیچ هاوكاریه‌كمان پێشكه‌ش ئه‌مریكا نه‌كردووه له ئۆپراسیۆنی كوشتنی به‌غدادی
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌بوبه‌ركر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیت پشتڕاست كرده‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه سوپاسی رووسیا ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كوشتنیبه‌غدادی له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پێنه‌گه‌یشتووه و هاوكار نه‌بوونه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یێندراوێكدا، وه‌ڵامی قسه‌كانی تره‌مپ ده‌ده‌داته‌وه‌و رایگه‌یاندووه وڵاته‌كه‌ی هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردبێت بۆ سووڕانه‌وه‌یان به ئاسمانی ئیدلبدا.
ئیگۆر كوناشینكۆڤ، ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه راشیگه‌یاند، زانیاریان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی توركیا له ئیدلب نییه، هیچ هاوكاریه‌كیان پێشكه‌ش به ئه‌مریكا نه‌كردووه له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دوای ئه‌وه هات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی راگه‌یاند و سووپاسی رووسیاشی كرد بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پرۆسه‌ی كوشتنی به‌غدادیدا.