وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌: پشتگیری سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژئاوای كوردستان هێزێكی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێمه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، سه‌رۆك بارزانی به‌ مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ داگیركاری توركیا، په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی خۆی خستنه‌ گه‌ڕ، هه‌وله‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌وه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا، وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پشتگیری سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژئاوای كوردستان هێزێكی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێمه‌.

مسته‌فا باڵی گوته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك ( هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: جگه‌ له‌ سوپاس بۆ سه‌ركردایه‌تی باشوری كوردستان به‌ تایبه‌ت بۆ سه‌رۆك بارزانی، پشتگیری سه‌رۆك بارزانی له‌ رۆژئاوای كوردستان هێزێكی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێمه‌.

گوته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ راشیگه‌یاند: پشتگیری سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ باشور و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له‌ باشور بۆ رۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن لاوان له‌و خه‌باته‌ی خۆمان كه‌متر نابینین له‌ ئێستادا كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داگیركاری توركیا وه‌ستاوینه ته‌وه‌.

بالی راشیگه‌یاند كه‌ هیچ كاتێك رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین كه‌ ده‌رگای سێمێلكا بكه‌وێته‌ ده‌ستی هیچ لایه‌نێك و دلی باشور و رۆژئاوا له‌ یه‌كدا ببڕێنێت، گه‌لی ئێمه‌ پارچه‌ بكه‌ن.

Back to top button