ئەبووبەکر بەغدادی تا پێش کوشتنی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە پارێزراوە
هەواڵەکان سەبارەت بە ئەو جیوگرافیایەی ئەبوو بەکر بەغدادی تێدا کوژراوە ، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە ، ئەو ناوچە لە لایەن چەند بنکەی سەربازی تورکیاوە پاڕیزگاری لێکراوە ، بۆیەش هێزەکانی هەسەدەو ئەمریکی بە کۆپتەر لەشوێنەکە دابەزیون .
ئەبووبەکر بەغدادی لە شاری ئیدلب کراوەتە ئامانج کە لە ژێر رکێفی دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیادایە و چووار دەوری گوندەکەش بە پانتایی چەندین کیلۆمەتر بە هێزی سەربازی تورکی پارێزراو بووە .
سەرچاوە هەواڵیەکان باس لەوە دەکەن بە داتای سەربازی ، لەو ناوچەیەی بەغدادی تیدا کۆژراوە ١٢ بنکەی سەبازی تورکیای تێدا دامەزراوە کە ٦ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە دوورەو هەر لەوێشەوە هیرشەکە بۆ کوشتنی بەغدادی دەستی پێکردووە .
هاوکات باس لەوە دەکرێت لە کاتی هێرشەکە ئەبووبەکر بەغدادی نیازی بووە بەرەوە سنووری تورکیا دەرباز بێت .
سەرچاوە ، ج ، ز ، پ