سوپای سووریا بە پێی پلان خۆیان گەیاندە سەر سنووری تورکیا
سوپای سووریا لە دووای رێکەوتن لە گەڵ هیزەکانی رۆژئاوای کوردستان ، لە سنووری شاری سەرێ کانی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە جیوگرافی سیاسی رۆژئاوای کوردستانەوە خۆیان گەیاندە سنووری نێوان تورکیا و سووریا .
ڕاگەیاندنەکانی فەرمی سووریا لەمبارەوە ئاشکرای دەکەن هاوکات لە گەڵ پێشڕەوی سوپای سووریا چەند تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە گەڵ هێزەکانی تورکیا هاتۆتە ئاراوە ، بەڵام توانیویانە سەربازانی تورک تێک بشکێنن و بگەنە دەورو بەری سەرێ کانی
لە دووای ئەم رووبەڕوو بوونەوانە ٤ گوندی نوێی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا هاتە ئازاد کردن کە بریتین لەحهرمهله، بابولخهیر، ئوم عوشبه و ئهسهدی کە تەنیا٣ کیلۆمەتر کە سەرسنووری تورکیاوە دوورن .