سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆک مەسعود بارزانی لەو پەیامەیدا باس لە کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی دەکات و پەی وایە تاوانباران رۆژێک بە سزای ئاکاری ناجوامێرانەی خۆیان هەر دەگەن .
هەر لەوپەیامەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەوە بەوە دەکات ، کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی کۆتایی داعش نییە
.
دەقی پەیامەکە ی سەرۆک بارزانی
بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات. ڕاستە كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە و پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.
مسعود بارزانی
27ـی 10ـی 2019