هەشت فڕۆکە و سێ منداڵ وەک چیرۆکی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی مێدیاکانەوە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ڕاگەیاند گووتی لە گوندی باریشا کوژراوە .
لە میانەی وتەکەیدا ترامپ ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەغدادی پاش گەمارۆدانی لەناو تونێلێکدا خۆی تەقاندوەتەوە .
لە ڕونکردنەوەی زیاتردا دەربارەی چالاکیەکە ترەمپ گوتی ھەشت فڕۆکە بەشداریان لە چالاکیەکە کردووە لەگەڵ تیمێکی ڕاھێنراوی پێشکەوتوو بەبێ ئەوەی ھیچ ئەندامێکی تیمەکە توشی زیان لێکەوتن ببێ ھاوکات ترامپ ئاماژەی دا بەوەی بەغدادی لەگەڵ خۆیدا سێ منداڵی لەگەڵ خۆی کوشتووە.
جیا لەوە ترامپ سوپاسی ھاوکاری کورد و ھەریەک لە ووڵاتانی عێڕاق-تورکیا-ڕوسیای کرد .