کەیهان کەڵهوڕ خەڵاتی جیهانی میوزیکی ( ڤۆمەکس ) ی وەرگرت

 

خەڵاتی جیهانی میوزیکی ( ڤۆمەکس ) لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە فینلەندا درایە میوزیک ژەن و ئاهەنگسازی بە توانی کورد ( کەیهان کەڵهوڕ )

 

ڤۆمەکس لە ماڵپەڕی خۆیدا دەنووسێت ، هۆکاری پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە بە کەیهان کەڵهوڕ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ، کەیهان کەڵهوڕ شارەزاییەکی  تایبەتی لە شێوە ژەنین داهەیەو داهێنەرانەکار دەکات و دەنگی میوزیکی ڕەسەنی کوردی و ئێرانی دەگەێنێتە هەموو جیهان .

 

ڤۆمەکس هەموو ساڵێک وەک ڕێزگرتن لە گەورە میوزیک ژەنانی جیهان لە ژێر  کاریگەری سیاسی  و رێزگرتن لە تەمەنێک خزمەت کردن خەڵات دەداتە مامۆستایەکی پایەبەرز لە جیهاندا .

ئەو خەڵاتەی ئەم ساڵ دراوەتە مامۆستا کەیهان کەڵهوڕ ، ساڵی پار درایە ( کووارتێت زەهی کروونووس ) میوزسیەنی ئەمریکی .

Back to top button