هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە شەقامەکانی بەغدا جێگیر بوون
هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق رۆژی یەکشەم ٢٧ /١٠ / ٢٠١٩ بە فەرمانی ڕاستەوخۆی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیررانی عێراق ،بۆ پاراستنی باڵاخانەو ناوەندە گرینگەکانی حکومەتی لە شەقامەکانی بەغداجێگیر کراون .
بەرپرسانی ناوەندی دژە تیرۆری عێراق ڕایانگەیاندوە ، هێزەکانی دژە تیرۆر بۆ پاراستنی باڵاخانەکانی حکومی و بەربەرەکانی لە گەڵ ئاژاوە چییان هاتوونەتە سەر شەقامەکانی بەغدا .
دوو سەرچاوی ئەمنی بە رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە ، فەرمان بەو هیزانە دراوە بەهەر شێوەیەکی بۆیان دەکرێت ، ئیزنی ئەوەیان هەیە رێگری لە خۆپیشاندەران بکەن ، ئەوەش فەرمانی راستەوخۆی عادل عەبدولمەهدییە .
ئەوە لە کاتێکدایە لە شەوی شەممە تا ئیستا نەتواندراوە رێگری لە خۆپیشاندەران بکرێت .