رۆیتەرز : سووریا هەواڵی کوشتنی بەغدادی داوە بە ئێران
ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان دوو بەرپرسی باڵای ئێران کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە دەنووسێت هەواڵی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری داعش لە لایەن بەرپرسانی سووریاوە دراوە بە ئێران .
ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکی لە زمان سەرچاوەکانی ئەمنی وڵاتەکەیانەوە ڕایانگەیاند رێبەری داعش لە هێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکی و کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوایی سووریا کوژراوە .