سروە عبدالواحید بەم جۆرە خۆی و خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنێت .

نیاز حاجی

لە پۆستێکی فەیسبوکدا سروە عبدالواحید وای بڵاوکردۆتەوە کە گوایە لە ملیۆنێک و چوارسەد هەزار دانیشتوی شاری هەولێر تەنها چەند سەد کەسێک بەشداری خۆپیشاندانیان کردوە بۆیە سوپاسی خەڵکی هەولێر دەکات !
لەم چەند خاڵەدا بەبیری دەهێنینەوە کە ::
1. ئەو گردبونەوەیەی هەولێر تەنها بریتی بوون لە هەندێک لە چالاکواناکانی سوسیاڵ میدیا و تەنها ۲٤ کاتژمێر ریکلامی بۆکرا واتا رۆژی هەینی .
2. بەشداربوان تەنها لە بەشێکی کەمی ئەوانە پێکهاتبوون کە لەناو شاری هەولێر بوون .
3. خۆبەخشانە ئەنجام درا و هیچ ئاراستە کردنێکی حزبی لەپشتی نەبوو لە ئاڵای کوردستان زیاتر هیچ ئاڵایەکی تر بونی نەبوو .
4. پارێزگای هەولێر لە حاجی ئۆمەرانەوە تا سنوی خازرە، دانیشتوانەکەی ئەو ژمارەیەیە کە سروە نوسیویەتی ، سروە ، منداڵ و پیر و پەککەوتە و ژن و پیاوی و پێشمەرگە و تەواوی کاسبکاری ژماردوە و لەسەر خۆپیشاندانەکە حسابی کردوە ، ئاخر ئەو خۆپیشاندانەی چالاکوانانی سوسیاڵ میدیا وەک خۆپیشاندانەکانی ئەوان نیە بە منداڵ قەلبالغ بکرێ .
5. ئەوەی لە هولێر ئەنجامدرا ، وەک گوتمان تەنها ژمارەیەکی کەمی چاڵاکوانای سوسیاڵ میدیای ناو سەنتەری شاری هەولێر بوون ، خۆبەخشانە ئامادەسازی بۆ کرا ، لە رۆژی پشوو بوو ، تەنها ۲٤ کاتژمێر پێشتر هەر لە سوسیاڵ میدیا بانگەشەی بۆ کرا .
6. بەبیر سروەی دێنینەوە کە ئەوەی لە سەنتەری شاری هەلێر ئەنجام درا تەنها دەسپێكە ، ئەو بەشەکەمەی کە بەشداری گردبونەوەیان کرد لەو رۆژەدا عەرشی خیانەت و خۆفرۆشیەکانی ئەوانی توشی لەرزین کرد و رای گشتی لەسەر سوکایەیەکانی ئەوان بە خانەوەی شەهید دروست کرد.

باش دەزانین سروە عبدالواحید و بزوتنەوەکەی توشی چ شڵەژان و شەرمەزاریەک بونەتەوە و چ کاردانەوەیەک لە دژیان لە ناوەوەو دەروەی کوردستان دروست بووە بۆیە بەو لێدوان و جۆرە پۆستانە لە خۆهەڵخەڵەتاندن زیاتر هیچی تری لێ شین نابێت .

Back to top button