ئایا خواردنی زەیتی زەیتون زیانی هەیە بۆ تەندروستی

زەیتی زەیتون بەیەکێک لە زەیتە تەندروستەکان دادەنرێت و زیان بەتەندروستی ناگەیەنێت نابێتە هۆی زیادبوونی چەوری لەش.

زەیتی زەیتون هەوکردنی لەش کەم دەکاتەوە و هەروەها چەندین ڤیتامینی گرنگ بە لەش دەبەخشێت و یارمەتی تەندروست بوونی دڵ دەدات لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

خواردنی زەیتی زەیتون یارمەتی رێکخستنی هۆرمۆنەکان دەدات، هەروەها بۆ پێست گرنگە و لە وشک بوون دەیپارێزێت.

خواردنی زەیتی زەیتون نابێتە هۆی زیادبوونی کێشی زیادەی لەش چونکە رێژەی چەوری لە لەشدا زیاد ناکات زیان بەتەندروستی ناگەیەنێت.

Back to top button