مه‌زڵوم كۆبانێ كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی دیكەی باڵای داعشی راگه‌یاند
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی هەسەدە كوژرانی ده‌سته راستی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و وته‌بێژی داعشی راگەیاند.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی رایگه‌یاند، وه‌ك به‌رده‌وامی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوومان، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، ده‌سته راستی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و وته‌بێژی رێكخراوه‌كان كرایه ئامانج و له گوندی عه‌ین به‌یزه له نزیك جه‌رابڵس كوژرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری راسته‌وخۆی هه‌سه‌ده و سوپای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دژ به داعش.
پێشتر كۆبانێ رایگه‌یاندبوو، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی به‌غدادی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
جەختی لەوەشكردووەتەوە،هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش بۆ ڕاوه‌دونانی سه‌ركرده‌كانی داعشی تیرۆریستی به‌رده‌وامی هه‌یه.
پێشتریش فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی رایگه‌یاندبوو، به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كارێكی مێژووییان ئه‌نجامداوه.
باسیلەوەشكرد، كوژرانی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش دوای 5 مانگ له كاركردنی چڕی هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا.