سوکایەتی کردن بەپیرۆزیەکان ، نەهجی نەوشیروان مستەفا یە .
بهمن کاك عبدااللە
تۆزێك بگەڕێنەوە بۆ مێژوو لە شەستەکانی سەدەی ڕابردو سەردەمی ڕۆژنامەی ڕزگاری دەبینن چۆن نەوشیروان مستەفا سوکایەتی بەشۆڕشی کورد و ڕەمزەکانی کردوە ، دواتر کتیبەکانی نەوشیروان و بۆچونەکانی بخوێنەوە بۆتان دەردەکەوێت ئەوەی پێچەوانەی نەوشیروان بیری کردبێتەوەو ڕووبەڕوی جنێو و سوکایەتی بوەتەوە .
نەوشیروان مستەفا لە شۆڕشی دوای ساڵی ۱۹۷٥ز ، و دروست بوونی چەن حزبێك ، هەمیشە لە شەڕەناوخۆییەکان دا، ئەندازیار ی هەڵگیرساندنی بوەو نەیارەکانی بەتوندترین شێوەو ناشرینترین شێوە کوشتوە ، باشترین نمونەش شەڕی قڕناقە و پشت ئاشان و کوشتاری شوعیەکان بەتەور ، پاشان بڕیاری تیرور کردنی سیاسی و کورد پەروەرەکانی شاری سلیمانی کەئامادە نەبوون وەک نەوشیروان و حزبەکەی بیربکەنەوە .
لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ، خەلکی سلیمانی شاهدن ، کاتی قوتابخانەیەکی کچان لە شاری سلیمانی یادی ریککەوتنی ۱۱ی ئازاری ساڵی ۱۹۷٠ یان کردەوە ، نەوشیروان ڕومانەی فڕێ دایە ناویان .
لە دوای ڕاپەڕین و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆڕانی حزبەکەی نەوشیروان، نەوشیروان مستەفا کە ئەندازیاری شەڕی ناوخۆ بوو ، کاتی دەسپێکردنی شەڕی براکوژی هەموو دۆستانی کورد و نیشتمان پەروەران داوایان کرد باشەڕ لە هەولێر دروست نەبێت ، هەولیر پایتەختە و پیرۆزی خۆی هەیە ، بەڵام بەشاهدی سەرکردایەتی یەکیتی نەوشیروان گوتبووی هەولێر هیچ پیروزیەکی نیە و دەبێت شەڕی تیدا بکریت ، کەشەڕیش لە هەولیر دروست بوو ، سەروکی پەرلەمان و ژمارەیەکی زوری پەرلەمانتاری پارتی و یەکیتی لە هۆڵی پەناگیری پەرلەمان مانەوە بۆ ئەوەی پیرۆزی پەرلەمان نەشکێت و تیکەڵ بەشەڕ نەکریت ، دیسانەوە بەبڕیاری نەوشیروان پەرلەمانیش لە هەولێر دەرکراو دواتر هیرش کرایە سەر زانکۆی سلاح الدین و سەرۆکی زانکۆش دەسگیرکرا.
دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و ڕیککەوتنی ستراتیجی نیوان پارتی و یەکیتی ، کەدەسکەوتی هەرەگەورەی بۆ کورد بەدەست هێنا ، نەوشیروان مستەفا بەناوی ریفورمەوە دوای ئەوەی نەیتوانی مام جلال لەو ڕیککەوتنە پەشیمان بکاتەوە ، ئینشقاقی لەیەکیتی کرد و بزوتنەوەیەکی پۆپۆلستی فەوزەوی دروستکرد ، ئیدی بەبێ پەردەو راستەوخۆ دەستی کرد بەسوککردنی پیروزیەکانی کورد و لە ۱۷ی شوباتی ساڵی ۲٠۱۱ لەبەردەرکی سەرای سلێمانی هەرچی ناو ناتۆرەی خراپ بوو بە حکومەت و پەرلەمان و سەرکردەکانی کورد و پێشمەرگەیان کرد .
کەس نیە گویی لە قسەو چاو پێکەوتنەکانی نەوشیروان نەبووبێت ، کەدەڵێت کرکوکیەکان حکومەتی هەریمیان ڕووتاندوەتەوە ، هەروەها دەڵێ من لەگەڵ ئەوەنیم هەموو کرکوک بگەڕێتەوە سەر هەریمی کوردستان ، لەکاتیکدا کرکوک رەمزی تیکۆشان و قوربانی کورد بوە لە مێژوو ، هەر نەوشیروان دەڵێت ئیمە سلیمانی جیادەکەینەوە و دەیخەینە سەر بغداد .
نوشیروان مستەفا و بزوتنەوەکەی بەپێشمەرگەیان گووت میلیشیا هەر ئەوان بوون گوتیان گەر ئەمریکا نەبیت پێشمەرگە ناتوانیت بەرگری بکات ، هەر نەوشیروان و گۆڕانن بە بیانووی نەبوونی موچە سوکایەتی بە دەوڵەتی کوردی دەکەن رۆژانە و بەردەوام ، ئیستا بەسوکایەتی کردن بەپێشمەرگە و حکومەت و دەسەلاتی کوردیەوە نەوەستاوە دەستیانکرد بەسوکایەتی کردن بە خێزانی شەهیدەکان.
نەوشیروان مستەفا بەدانانی گەنجیکی بێ ئەزموون و داردەستی خۆی پەرلەمانی سوککرد و دواتریش ویستی بەهینانی پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ ناوپەرلەمان ئەو پۆستەش سوك و بێ ئەرزش بکات ، بۆیە پارتی وەستاندیان .
ئەوەی لەهەموو ئەوسوکایەتیانە خەتەرناک ترە ، ئەو ئیرهابە فکریەیە کە نەوشیروان و گۆڕان لەسلیمانی پیادەی دەکەن و هەرکەس بەرگری لە پیرۆزیەکانی نەتەوە بکات سوکی دەکەن بەجنێو و ، ئەو بێ دەنگی و هەندێ جار پشتگیریەی ڕاگەیاندنی زۆنی سەوزە بەرابەر بەسوکایەتی کردن بەپیرۆزیەکانی کورد .
بۆیە دەبێت پارتی و نیشتمان پەروەرانی تری کورد لە ڕیزی حزبەکانی تری کوردستان و بەتایبەتی یەکیتی ، لیرەوە ئیتر ئەم بزوتنەوە پۆپۆلیستە ڕاگرن .