ئەمریکا هاتە دەنگ سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عیراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویکردەوە، بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەكەن و داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە توندوتیژی دووربكەونەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە دۆخی عیراق نیگەرانن و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەنەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەكی كاری دیموكراسییە و مافێكی سەرەتاییە، كە دەستووری بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەكەیان بكەن.
باس لەوەشکراوە، ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عیراق و گەلی عیراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی، هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات دوور بکەوەنەوە لە بەکارهێنانی توندوتیژی.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)دا بەهۆی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاجیاکانی عێراق، زیاتر لە 220 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.