کەشناسی: شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، سبەی ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٨ و نزمترین ١٦ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢٦دەبێت و نزمترین ١٧دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٥ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٤ دەبێت و نزمترینی ١٦ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٧ دەبێت و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٥ دەبێت و نزمترین پلە ١٧ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٣١نپلە دەبێت و نزمترینی ١٨ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٩دەبێت و نزمترین پلە ١٩ دەبێت.