حكوومەتی هەرێم به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی دەكات

فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا به‌مالپه‌ری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دۆخی عێراق زۆر بەرەو خراپی دەچێت و خۆپیشاندانەكانیش لە ئاشتی دەرچوون و بەرەو توندوتیژی چوون، ئێمەش وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیریی حكوومەتی عێراق دەكەین، چونكە ئەو خۆپیشاندانانە داواكاریی خەڵك نییە و خەڵكێك بۆ مەرامی سیاسیی خۆی سوودی لێ وەردەگرێت و دەستی دیكەش لە پشتییەوە هەیە.

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت ، ئێمە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیری لە سەقامگیریی عێراق دەكەین، بۆیە پێویستە حكوومەتیش چاكسازی بكات و  گەندەڵی نەهێڵێت و داواكاریی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكات.

راشیگه‌یاندووه‌ كوه‌ خۆپیشاندان بەردەوامە و لە زۆر شوێن حكوومەت نەماوە و دەزگاكان لە دەست خۆپیشاندەراندان،  هێزە ئەمنییەكانیش پارێزگارییان لێ دەكەن و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، داعش جارێكی دیكە سەرهەڵدەداتەوە.

فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا له‌كۆتادا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سێ هەفتەیە شاندی هەرێم بەنیازە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بە هۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە نەیانتوانیوە بێنە بەغدا ،چونكە دۆخەكە زۆر خراپە.

 

Back to top button