خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر دەستی پێكردەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندان و مانگرتن لە مەیدانی تەحریر لە پارێزگای بەغدا دەستی پێكردەوەو خۆپیشاندەرانیش سوورن لەسەر بەردەوامبونیان لە دەربڕینی ناڕەزایی.
بەپێی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 28-10-2019، خۆپیشاندان و مانگرتن لە مەیدانی تەحریر لە پارێزگای بەغدا دەستی پێكردەوەو خۆپیشاندەران لەئێستادا خەریكی هەڵدانی خێمەن و بڕیاریانداوە لە ناوچەی تەحریر بمێننەوە.
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامە و تیایاندا رۆژانە چەندین خۆپیشاندان دەکوژرێن، حکوومەتی عێراقیش داوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان دەکات و چەند بەڵێنێکی چاکسازیی داوە.