سەندیكای مامۆستایانی عێراق مانگرتنی تەواوەتیی مامۆستایان رادەگەیەنێت

 

 

دوای ئەوەی زنجیرەیەك خۆپیشاندان پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە, تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامە, دوێنێ‌ قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگا و قوتابخانەكان چوونە ریزی خۆپیشاندەران, ئەمڕۆش سەندیكای مامۆستایانی عێراق رایگەیاندووە، لەمڕۆوە مانگرتنی مامۆستایان دەست پێ دەكا و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەندیكای مامۆستایانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا هەڕەشەی لە حكومەتی عادل عەبدولمەهدی كرد ئەگەر داواكاریی خۆپیشاندەران جیبەجێ نەكات، ئەوا مانگرتنەكە تا كاتێكی نادیار درێژ دەكاتەوە.

نزیكەی مانگێكە هاووڵاتییانی عێراق خۆپیشاندان دەكەن و داوای چاكسازی و خزمەتگوزاری دەكەن. بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە، وەك كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، 224 كەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە سێ هەزار و 500 كەسی دیكەش برینار بوون.

Back to top button