چما خوێندەوارەكان وا دەبینن…!!

رێكان سەباح
مەفهومی خۆپێشاندانی هەولێر لەچەقی بێرێزی بەرامبەر سەروەریەكانی كوردستان و سەروەری نەتەوەی كورد پێناسە دەبێت، هیچ پەیوەندیەكی بە كەسایەتی سروەوە نیە، سروە ئامرازی گەیاندنی پەیامێكی مەترسیدارە، خۆپێشاندانەكەی دوێنی هەولێریش وەڵامی هەوڵدانی شكاندنی سەروەری نەتەوەی كورد و سەروەری نیشتمانی كوردان بوو، ئەوەی تا ئەو چركە ساتە بۆتە هۆكاری سەركەوتنی گەلێكی زیندوو لە ناو كوردستان لە خۆپێشاندانە پڕ لە هیواكەی هەولێر دەسەبەر دەبێت، چونكە ئاستی هۆشیار و كۆمەڵگەی سیاسی و هۆشیار لە پەیامی دوێنێی هەولێردا هیوا بەخشێكی یەكجار بەهێزە بۆ راچڵەكاندنی نەیارانی كورد و بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان، پەیامەكەی هەولێر كە نوێنەرایەتی هەموو شارەكانی تریشی دەكرد، پەیامێكی سیاسی نەتەوەیە، هیچ پەیوەندی بە بەرژەوەندی حزبی نیە، واتا لە سیاقی رێكخراوی سیاسی خوێنەوەی بۆ ناكرێت، ئەگەر بۆشی بكرێت جكە لە چاو بەستنێكی شەلەل هیچ وتایەكی روونی تێدا ناخوێنرێتەوە، جوڵەی خۆپێشاندانەكان بۆ بەرگری كردن لە سەروەری نەتەوەی، بەئامانج گرتنی تاكە كەس نیە، بەڵكو بەئامانج گرتنی نەیارانی كورد و دژبەرانی بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردە، كە دەیانەوێت هیچ بەهایەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و نەتەوەی و مرۆڤایەتی لەناو ئەو بزوتنەوە رزگاری خوازەی كوردستاندا نەهێلن. بۆیە بەردەوام لە بۆسە دان بۆ تێكشاندنی پیرۆزیەكانی.
كە دەلێین هەولێر خۆپێشاندانی بۆ بەرگری كردنی لەسەروەری نەتەوەی و نیشتمانی كوردان، بەو واتایە خوێنەوەی بۆ دەكرێت، كە هەموو مافە نەتەوەی و سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان و نیشتمانی كوردان لە ژێر تیخی تێكشكاندن دایە، ئەو بەرگریە لە لەهەموو مافەكانی كۆمەڵگەی كوردی بەرجەستە دەبێت، بەردەوام پارێزراوی بابەتەگشتیەكان و بەرگری كردنی لێی دەبێتە هۆكاری پاراستن و پارێزراوی مافەكانی تریش، بەجێگایاندنی مافەكانی كۆمەڵگەی كورد دەسەبەر كردنی لە پارێزگاری سەروەری نەتەوەی جێگیر دەبێت، نەك لە تێكشاندنی كەرامەتی كورد بووندا، ئەوەی تاوەكو ئێستا لە سلێمانی لەژێر مافی مامۆستا دەگوزەرێت، تەنها گەمەیەكی تێكشاندنی مافە گشتیەكانە بۆ بەدەست هێنانی پارە، ئەمە رێك پێچەوانەی بەدەست هێنانی مافە، كاتێك ماف دەفرۆشرێت بۆ بەدەست هێنانی پارە، ئەوە بەواتای فرۆشتنی ئازادی دێت، رێك ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت ئەمەیە، لەواتا و مافهومی پشتی خۆپێشاندانی هەولێر و سلێمانی لەو دوو ئاراستەیەدا دەخوێندرێتەوە وهیچ خوێندنەوەیەكی تری نیە….

Back to top button