تەرمی ئەبوبەكر بەغدادی لە عێراق دەنێژرێت

 

دوای ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە هاوكاری كورد توانیان لەئۆپراسیۆنێكدا سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستی جیهانی ئەبوبەكر بەغدادی بكوژن, میدیا ئەمەریكا، ئەو 8 هەلیكۆپتەرە چینۆكە ئەمەریكییەی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی ئەبوبەكری بەغدادیان ئەنجامدا، لە هەولێرەوە هەڵفڕین، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەكەش، گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازی “عەین ئەسەد” لە رۆژئاوای عێراق.

هەروەها میدیاكان لە بەدوا داچونێكدا ئاشكرایانكردووە كە تیمە سەربازیەكەی ئەمەریكا، ژمارەیەك تەرمیان لە شوێنە بۆردومانكراوەكەی نزیك گوندی باریشا لە باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا، هێناوەتەوە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

لە دوای كوژرانی بەغدادی بەرپرسێكی سەربازی ئەمریكاش رایگەیاند بوو كە تەرمی بەغدادی لە ناوچەیەكی عێراق دەنێژرێت و رەچاوی داب و نەریتی ناوچەكەش دەكەن.

Back to top button