په‌ر‌له‌مانی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دا جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان

 

 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنوه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی پازده‌ پارێزگای عێراقی ده‌ركرد، و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی تا كاتی هه‌لبژاردن دا به‌ پارێزگاره‌كان.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ باره‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران كۆبوویه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها بڕیاریشی دا، پارێزگاری پارێزگاكان ده‌ستكراوه‌ بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباره‌ دارایی و كارگێڕییه‌كان تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جگه‌ له‌ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕیاریدا ئیمتیازات و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره‌ به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان، به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان، ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ راسپاردنی لێژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ ده‌ستووری عێراق له‌ ماوه‌ی چوار مانگ

Back to top button