سەرچاوەیەکی ئەمریکی : لاشەی بەغدادی فڕێدرایە نێو دەریــا
تۆڕی فوکس نیوزی ئەمریکی گوتی ڕابەری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەبو بەکر بەغدادی کە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکی لە گوندی بریشای پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئـاوای سـوریا خۆی تەقاندەوە و کوژرا لە شەوی شەممە لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا لاشەکەی فڕێدراوە نێو دەریـا
لە لێدوانێکی دا لە کۆشکی سپی تـرامپ گوتی بۆ دڵنیـایی زیاتـر لـە ناسنامەی بەغدادی شێکردنەوەی DNA کرا کە دوای کوژرانی بە 15 خولەك ئـەنجام درا و ئەنجامەکەشی ئەرینی بوو و پاش چەند کاتژمێرێك لەم ڕووداوە یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایانگەیاند کە گوتەبێژ بەناوی داعش و دەستەڕاستی بەغدادی ئەبو حەسەن موهاجیر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکا و کوردەکان لە باکووری سوریا کوژرا
سەرچاوە : سکای نیـوز