دادوەریی عێراق بۆ عەبادی  : خەونەکەت  بۆ گەڕانەوەی سەردەسەڵات  هەرگیز بەدی نایەت

 

گوتەبێژی فەرمی بەناوی ئەنجوومەنی دادوەری باڵا ئەمڕۆ دوو شەممە دووپاتی کردوە کە دادوەری باڵا پێشووتر و ئێستاش و هەمیشە بێ لایەن بووە و لایەنگری هیچ کەسێك نەکات دژی کەسێکی دیکە تەنها لایەنگیری جێ بەجێکردنی یاسایە و ئەمە وڵام دانەوەیەك بوو بۆ حەیدەر عەبادی کە داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری کردووە پارێزگاری لە سەربەخۆیی دادوەری بکەن

 

 

عەبد الستار بیرقەدار لە بەیاننامەیەك دا گوتی دەمانەوێت دڵنیایی بدەینە عەبادی و هاوشێوەکانی کە هەموو کات بێ لایەن بووینە چونکە یاسا لە سەرووی هەموانە و تۆش باش دەزانیت کە دادوەری ناچێتە ژێر باڵی هیچ لایەنێك بەڵگەشمان ئەوەیە کاتی خۆی چەندین داواکاری تــۆ و‌بەڕێوەبەری نووسینگەکەتمان ڕەتکردووتەوە ئەو کات دەتانەویست پلە و پۆستەکانت بەکار بهێنی بۆ مرامە تایبەتەکانت

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button