ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا ڕەزامەندی خۆی بۆ دوواکەوتنی برگزیت تا ژانویەی ٢٠٢٠ دەربڕی
دۆناڵد تووسک ، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئاشکرای کرد ، بە تێکڕای دەنگ ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا ڕەزامەندی خۆیان بۆ دووا کەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا دەربڕی کە پێشتر ژانویەی ٢٠٢٠ دیاری کرابوو .
تووک لە پەیامێکی تویتەریدا دەنووسێت ، ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێری ئەورووپا ڕەزایەتی خۆیان بۆ دوواکەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا دەربڕی تا رۆژی ٣١ ی ژانوییەی ٢٠٢٠ ، وا پێدەچیت ئەم بڕیارە بە بێ ئاڵ گۆڕ بچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە .
چەند کاتژمێرێک پێش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ، ڕاگەیەندنەکانی نێودەوڵەتی لە زامن بەرپرسانی بالای فەڕەنساوە نووسیبوویان یەکیەتی ئەورووپا داوای بەریتانیا قەبووڵ دەکات .