نتانیاهوو : ئیران بە نیازە لە یەمەنەوە هێرشمان بکاتە سەر

 

بنیامین نتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە ئێران تاوانباردەکات بەوەی نیازی هەیە بە مووشەکی ( شوێن پێکەر ) لە یەمەنەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ، بۆیەش داوا لە ئەمریکا دەکات گووشارەکان بۆ سەر تاران زیاد بکات .

 

نتانیاهوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ( ئێستیۆ منۆجین ) وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە ئورشەلیم  گووتی ئێران لە هەوڵی دروست کردنی مووشەکێکە ، کە هەر شوێنێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئامانجی بێت دەیپێکێت ، بەجۆڕێک کە ئەو مووشەکانە ڕادەی هەڵەیان لە کاتی پێکاندا زۆر کەمەو ،و ڕەنگە ٥ تا ١٠ متر لە ئامانجەکە دوورتر وە زەوی بکەون .

 

لە درێژەدا دەڵیت ئێران بە نیازە ئەو مووشەکانە لە عێراق و سووریا جێگیر بکات و ١٣٠ هەزار رۆکێتیش کە لە ئێستادا لە لوبنانن بکاتە مووشەکی ( شوێن پێکەر )

 

 

لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات ئێران لە ئیستادا ئەو مووشەکانەی لە یەمەن جێگیر کردووە بۆ لێدانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل

Back to top button