قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە بەغدا و چەندین شار ڕاگەیەندرا .

 

ئەم قەدەغە کردنە لە دووای کوژرانی  ١٠٠ کەس ڕاگەیەندرا .

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە ئەنجامی بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەمڕۆی بەغدا وشارەکانی تر دوو کەس بوونە قوربانی ، رۆیتەرز دەنووسێت ١١٢ کە س بەریندار بوون ، ئاسۆشیتێد پۆرێس دەڵێت ١٠٥ کەس بریندار بوون .

 

وەک هەواڵەکان پشت راستی دەکەنەوە کوژراوەکانی ئەمرۆ بە هۆی ڕاستەوخۆ بەر کەوتنی گازی فرمێسک ڕێژ بووە .

 

هاوکات رۆیتەرز دەنووسێت لە ئیستادا خوێندکارانی زانکۆلە  بەشەجیاوازەکانی عێراقیش وەک نەجەف  تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوون .

 

بەرپرسانی سیاسی سەربازی عێراق بە بێ دیاری کردنی کات تا ڕاگەیەندراوێکیتر هەموو شەو تا بەرەبەیانیان وەک قەدەغەی هاتوو چۆ ڕاگەیاندووە .

Back to top button