لە بەغدا بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر هێزێکی ئەمریکی
بە ٣ مووشەک سەربازگەی تاجی باکووری لە بەغدا کرایە ئامانج کە یەک لە بنکە سەرەکیەکانی هێزەکانی ئەمریکایە .
پشڕاستکردنەوەی هەواڵە لە لایەن ڕاگەیەندنەکانی عێراقیەوە باس لەوە دەکات سێ مووشەکی هاوەن سەربازگەکەیان پێکاوە .
هاوکات ( کەناڵی ئەلسومەرییە ) زانیاری دەدات لەوەی ئەو مووشەکانە هیچ زیانێکیان بۆ هێزە ئەمریکیەکان نەبووە .
لە ئیستادا هێزە ئەمریکیەکان سەرقاڵی دەستنیشان کردنی ئاراستەکردنی مووشەکەکانن .