داعش ھەرەشەی تۆڵە لە ئاپۆچیەکان دەکات

کۆمەڵە چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر لە چەند گوندێکی ناوچەی دێر الزور لەوانەش حەوایج و طیانە و نەملیە و ناوچەی ذیـبان و ناوەڕۆکی نامەکان ئاراستەی ئەو مامۆستایانە کراوە کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە وانە دەڵێنەوە و لە نامەکەدا هاتووە کە ئارمانجی هەسەدە بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی عه‌لمانیە و هەموو پێکهاتەکانی وەك یەك سەیر بکرێن موسڵمان و کافر و مەسیحی و بەرەو بێ بڕوایییتان دەبـن.

لە پۆستەرەکانی داعش دا داوا لە مامۆستایان کراوە تەوبە بکەن و واز لە کاری مامۆستایەتی بهێنن و بەهەڕەشەوە پێیان دەڵێن ” خودا ئەزانێ بە جۆرێکی دیکە هەڵسوکەوتتان لەگەڵ دەکەین ” چونکە بە گوتەی داعش مامۆستایان هاندەرن بۆ بڵاوکردنەوەی هزری تەکفیری و گومڕانی و لە ناخی قوتابیان دەچەسپێنـن.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button