کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ و نزمترین ١٤ پلە دەبێت و سبەی بەرزترین پلە ٢١دەبێت و نزمترین ١٥دەبێت.
سلێمانی، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە دەبێت و نزمترین پلە ١٣ دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٢ دەبێت و نزمترینی ١٥ پلە دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ، لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ دەبێت و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ دەبێت و نزمترین پلە ١٧ دەبێت.
هەر بە پێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ، لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما ٢٤ نپلە دەبێت و نزمترینی ١٧ پلە دەبێت، سبەی بەرزترین پلە ٢٤دەبێت و نزمترین پلە ١٨ دەبێت.