گوتەبێژی هاوپەیمانان رۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له شه‌ری داعش به‌رز نرخاند
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و ئاشكراشی كرد كه له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش دوو هه‌زار پێشمه‌رگه شه‌هید بوونه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە شاری هەولێر کۆنۆلێل مایلز کەینگز گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له‌دژی داعش له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی له رۆڵی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 10 هه‌زار پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به داعش برینداربوون ئه‌وه‌ش له پێناو ئاڵاكه‌تان كه نیشانه‌ی گیانفیدایی پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌رزی كوردستانه.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیشتیمانی ستایشی پێشمەرگەی کرد وتی “ئەمانە ئەو پیاو و ژنانەن دەگرێتەوە کە بە یەکگرتووی خاکی کوردستانیان پاراست، ئاڵاکەتان رەنگی سەوز و سووری تێدایە، سوورەکە بە سیمبولی خوێنی شەهیدان دەناسرێت، ئەوا خۆیان کردە قوربانی و ئەو قوربانییەش هیوای گەڕانەدەوە بۆ ئەو سەوزایەی کە مانای ژیانە”.
کۆنۆلێل مایلز هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان له یارمه‌تی و مه‌شق و راهێنان پێكردن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن.
گوتهبێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین به‌و پێیه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هاوكاری هاوپه‌یمانانیان كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له عێراق ده‌مێننه‌وه.