تـرامپ وێنەی ئەو سەگەی بڵاوکردەوە کە بەشدار بوو لە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی بەغـدادی
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ سێ شەممە وێنەی ئو سەگەی بڵاوکردەوە کە لە نێو یەکە هەڵبژێردراوەکە بوو کە هێرشیان کردە سەر سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەبو بەکر بەغدادی و لە تویتێکی تایبەتی سایتی توێتەر دا داترامپ گوتی نهێنی سەر وێنەی سەگە بەژداربووەکەم هەڵگرت بەڵام ناوی ئەم سەگە هەر بە نهێنی دەهێڵمەوە کە کارێکی زۆر گەورەی کرد لە دەست نیشان کردن و لە نێو بردنی بەغدادی.
پێشووتـر سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سەکێك لەگەڵ یەکەی هەڵبژێردراو بەشداری ئۆپەراسیۆنی هێرش کردنە سەر بەغدادی کردووە و کارێکی باشی کردووە بەڵام دەبێ ئێمە ناسنامەی بپارێزین و لەلایەکی دیکەوە جەنەڕال ماڕك میلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا گوتی سەگەکە بە سووکی بریندار بووە.
سەرچاوە : سکای نیوز